zagros news agency

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: هەنگاوی گەورەمان لە بواری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی هەولێردا ناوە و ئامانجمانە بگەیەنە ستانداری جیهانی

پارێزگاری هەولێر باس لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو، هەنگاوی گەورە لەو بوارەوە نراوە و ئامانجیانە بگەنە ستانداری جیهانی.

ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئەوەی خستە ڕوو: لە کابینەی نۆیەمدا هەنگاوی زۆر گەورە نراوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، ئامانجمانە بگەیەنە ستانداری جیهانی و هەوڵەکانیش بەرو ئەو ئاڕاستەیەن، چونکە بە بەراورد بە ڕابردوو ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر زۆر بەرز بووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: چەندین پروژەی گەورەی ستراتیژی لە هەولێر ئەنجامدراون، وەک دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی کە لە بواری جێبەجێکردندایە، لەگەڵ پارکی ڕەشکین و دروستکردنی دەیان پارک و باخچە و سەوزکردنی شەقامەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دوورگەی ناوەندی شەقامی ١٢٠مەتری ٦٠٠ دار دەچێنرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان ده‌كات

یاسین

هۆشداری لە کەشوهەوای سبەی دەدرێت

یاسین