گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، پێشبینی دەکات لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە 10 ڕۆژ بەر لە جەژنی قوربانەوە زیاتر لە 100هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتی: بۆ هاتنی گەشتیاران، لە تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان، هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانتەکان ئامادەکاریی تەواو کراوە لە پێشوازیی گەشتیاراندا دەبن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید هەروەها گوتی: لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا سەرەرای ئەوەی وەرزی گەشتیاری نەبووە، بەڵام زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە هەشت ملیۆن گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان بکەن.
