zagros news agency

ناونووسینی پێشمەرگە بۆ وەرگیران لە خولێكی نوێی كۆلێژی سەربازی دەستی پێكرد

هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكەن كە ناونووسین بۆ وەرگیران لە كۆلێژی سەربازی دەستی پێكردووە و لە ماوەی (٧٢) كاتژمێردا ناوەكان بەڕێ دەكرێن.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە “رۆژی شەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگادارییه‌کدا، ئاماژەی بەوە کردوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ٨٨ی تەئهیلی هەر پێشمەرگەیەک کە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە بکات.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو كه‌ لە ماوەی (٧٢) کاتژمێردا ناوەکان بەڕێ دەکرێن و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ مه‌رجه‌كانن:-
١- پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت.
٢- تەمەنی لە ٧/١/ ١٩٩٤ بەسەرەوە بێت.
٣- لە پشکنینە پزیشکیەکان دەربچێت.
٤- هەروەها تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لەکۆلێژە سەربازییەکان پەیرەودەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لە ناوچەیەکی هەرێم نمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

یاسین

رێنمایی پێدانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار دەکرێتەوە

سەڵاح

لێندزی گراهام لەسەر کورد هۆشداری به سووریا و تورکیا دەدات

یاسین