ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەستی پێکرد

 

ئەمڕۆ، 100 تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەكرێ و بەپێی گرێبەستێك لەنێوان كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و پێنج كۆمپانیای ئیماراتی پێنج هەزار تۆن هەناردە دەكرێت.

ئەمرۆ دووشەممە 22/7/2024، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی پەتاتە بۆ دەرەوە، لەوچوارچێوەیەدا، 100 تۆن پەتاتەی هەناردەی وڵاتی ئیمارات کرا.

بەپێی زانیارییەكان بەپێی گرێبەستێك لە نێوان كۆمپانیایەكیی ناوخۆیی و پێنج كۆمپانیای ئیماراتی پێنج هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، دەست كرا بە هەناردەكردنی جپسی پەتاتە بۆ وڵاتی قەتەڕ. هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان و هەناردەكردنی بۆ وڵاتان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی لوبنان: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە لوبنان بۆ دە ساڵ زووتر گەڕاوەتەوە

یاسین

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی : پارەی مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت

یاسین