zagros news agency

بە فەرمانی مەسرور بارزانی لە بارەی باجەوە چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان درا

 

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی چەند جۆرە باجێک راگیرا و بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتیش لە وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەک لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/7/2024، کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی وەرگرتنی %10ی باجی سەر چێشخانە و هۆتێلەکان و باجی سەر نانەواخانە و سەمونخانەکان.”

هەروەها ئاماژەشی بەوە دا کە هەر بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، %5ی باجی سەر نەخۆشخانە ئەهلییەکان هەڵدەگیرێت و باجی سەر زەوی بەتاڵیش راگیرا.

بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەت روونیشی کردەوە کە بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەت جووڵە دەخاتە بازاڕەوە و سەرجەم بڕیارەکانیش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەک لە گوندی دارەبەن دەکاتەوە

یاسین

ئامادەكارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد

دڵشاد

وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر

دڵشاد