ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) له‌ هه‌ولێر بەڕێوە دەچێت

 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی 9ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) لە هەولێر بەڕێوە دەچێت .

هەر بەم بۆنەیەوە ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ی9ی2024 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند، به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه‌، ئومێدەوارم ئەم یادە‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ مایەی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەمریکا پاراستنی ئازادییە گشتییەکان و مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

لە تورکیا ١٦ هەزار کەس به‌هۆی قوربانی‌کردنی ئاژەڵان بریندار بوون

سەڵاح

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح