ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دادەنرێت

بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دوین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەردی بناغەی بەنداوی دوین، لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.

بەنداوی دوین توانای گلدانەوەی 100 مليۆن مەتر سێجا ئاوی هەيە، ڕووبەری چوار کيلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاو دادەپۆشێت، بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت و 75 مەتر بەرز دەبێت، لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.

ئەم بەنداوە دەبێتە پاڵپشتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەولێر و ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە، بە هەڵکەوتەی لەگەڵ قەڵای دێرینی دوین، بەنداوەکە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری، هەروەها ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی گەشەسەندووی ڕاوەماسی کە سوودێکی گرنگی ئابووری هەیە بۆ دانیشتوانی نزیک لە بەنداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هۆشداری ده‌دات

سەڵاح

ئیتاڵیا داوا لە ئێران دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

سەڵاح

سەدان دەرچووی بەشی پزیشکی لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کرد

یاسین