ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

لە سایلۆی هەولێر و قوشتەپە، سبەی پارەی گەنم دابەش دەکرێ و جووتیارانیش لە چەند ڕێکارێکی خەرجکردن ئاگادار دەکرێنەوە.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “جووتياران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە، 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جووتياران لە زنجیرە 745 تاکوو زنجیرە 950 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.”

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاکوو زنجیره 200 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتياران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سايلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا

sirwan

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین