ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆشیار سدیق: دەمانەوێت ئارامی بگەرێنینەوە بۆ شاری سلێمانی

سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی دەلێت بەرنامە و پرۆژەی پارتی شتێكی گشتگێرە كە خۆی لە ئارامی و خۆراگری و پێكەوە ژیان ئێمە هەولدەدەین گشت سێكتەرەكانی ژیان كە چواردە تەوەرن هەر لە سیاسەتەوە بگرە تا رۆشنبیری و هونەری خزمەت دەكەین وە خەلكی شاری سلێمانیش بەرەو پارتی دیموكراتی كوردستان دێن دەنگ بە لیستی 190 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن .

هۆشیار سدیق سەرۆكی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای پێكهێنانی كابینەی داهاتوو كە مەسرور بارزانی دەبێتەوە سەرۆك وەزیران بە تیمی حكومەتەوە بە ئەندام و لایەنگرانی پارتیەوە هەول دەدەین زۆرترین پرۆژەو خزمەتگوزاری بگەێنینە شاری سلێمانی كە لە ژێر دەسهەلاتی خۆسەپێن بێ بەشبوون لە خزمەتگوزاریەكان .

هۆشیار سدیق گوتیشی پارتی لە هەولێر و دهۆك تاقیكراوەتەوە ئەوە دەیبینین چۆن خزمەتگوزاری لەو دوو شارە دەكرێت هەلی كاری بۆ گەنجان رەخساندووە بۆیە پێویستە خەلكی شاری سلێمانیش پارتی تاقی بكەنەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێن .

سەرۆكی لیستی پارتی لە سلێمانی دەلێت پارتی لە رابردووش ویستوێتی خزمەتی شاری سلێمانی بكات بەلام دەسهەلاتداران ئەو شارە نەیانهێشتووە بۆ ئەوەی بلێن پارتی غەدر لەو شارە دەكات بەلام دوای ئەوەی لامەركەزی بە شارەكان درا هەر نەیان توانی خزمەت بە خەلكی ناوچەكە بكەن تەنیا خزمەتیان بەخۆیان كرد ئەمەش وایكردووە سەدا 90 خەلكی شاری سلێمانی تورەبن .

هۆشیار سدیق گوتیشی ئەم هەلبژاردنە بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بەتایبەت شاری سلێمانی چونكە دەسهەلاتی ئێرە ناهێلن حكومەت لێرە پرۆژە جێبەجێ بكات ناهێلن سەقامگیری دروست ببێت ئەمانە كۆمەلێك دەسهەلاتداری خۆ سەپێنن دەتیان بەسەر ئەوشارەدا گرتووە خەریكی قاچاخچێیەتین كە شاری سلێمانی بۆتە دەروازەێك بۆ هێنان و بردنی مادەی هۆشبەر كە گەنجانیان تووشی كارەسات كردووە .

هۆشیار سدیق باسی لەوەشكرد ئەگەر بوومە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەولدەدەم لە هەموو سێكتەرەكانی ژیان خزمەتبكەم بەتایبەت ئاوەدانی ئارامی چونكە ئێستا خەلك لە مال و حالی خۆی ئەمین نیە بۆیە دەمانەوێت ئارامی بگەرێنینەوە .

 

 

 

ئا: گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار بەرزبووە

یاسین

پرێمەرلیگ.. جەنگی دێربی لەندەن لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

sirwan

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

sirwan