ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سندوس حوسێن : خەلكی هەلەبجە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی هەلەبجە دەلێت لە كابینەی نۆیەم كۆمەلێك پرۆژەی گرنگ بۆ شاری هەلەبجە ئەنجام دران ئەمەش جێگایی دلخۆشی خەلكی ئەو شارەبوو ئەمەش متمنانەی خەلكی ئەو شارە زیاتربووە بە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆیە لەم هەلبژاردنە پارتی دەنگێكی زۆر باش لە پارێزگای هەلەبجە بە دەست دێنێت .

سندوس حوسێن كاندیدی ژمارە ٢ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەلەبجە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئیرهابێكی فكری گەورە لە پارێزگای هەلەبجە بەرامبەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت ناهێلن ئەو پرۆژە گرنگانەی لەو شارە لە كابینەی نۆ ئەنجام دراون بەگرنگیەوە باس بكرێن كە پرۆژەی ستراتیژی بوون بۆ ئەو شارە .

سندوس حوسێن گوتیشی پارتی بەرنامەێكی گشتگیری پێیە بۆ پارێزگایی هەلەبجە دانانی هەیكەلی ئیداری بۆ ئەو پارێزگاییە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكال و گرنگی دان بە گەشت و گوزار كە پارێزگای هەلەبجە بە شوێنی گەشیاری و مێژووی دەولەمەندە هەروەها دەمانەوێت مەرز لەو پارێزگایی بكەینەوە بۆ ئەوەی ئاستی بژێوی تاك بەرزبكەینەوە .

سندوس حوسێن باسی لەوەشكرد ئەگەر بوومە ئەندامی خولی داهاتووی پەرلەمان كە ئەزموونی ١٧ سالم لە كاری رێخراوەی هەیە دەمەێت هەلی كار بۆ گەنجان برەخسێنین كە هەلی كار لەو پارێزگایە زۆركەمە ئەمەش بە گرنگی دان بە پیشەسازی و كشتوكال و گەشت و گوزار .

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین

لە ساڵێکدا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئێرانی به ڕووداوی هاتوچۆ مردوون

سەڵاح