شاخهوان عهبدوڵا ئهوهشی خستهڕوو، ڕێباز حەملان ویستوویەتی هەڵویستی جددی هەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام گوێی لێ نەگیراوە لەلایەن تەیف سامی وهزیری دارایی عێراق و حکوومەتی عێراقەوە هەر بۆیە دەستی لەکار کێشاتەوە .
جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووه، ڕێباز حەملان پێی وایە ئەوەی تەیف سامی بەرامبەر فەرمانبەرانی كوردستان دەیکات سیاسییە، بۆیە ئەویش دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە .
دوێنێ سێشەممە 4-3-2025، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو میدیاکان دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملانییان لەپۆستەکەی ڕاگەیاند بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی .