ڕۆژی سێ شەممە ھەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێک‌ھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، کۆبوونەوە، ھەردوو شاندەکە ڕایدەگەیەنن، کۆبوونەوەکە لەبارەی پێک‌ھێنانی حکوومەت، ھەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش ھەبووە و باس لە دابەشکردنی پۆستە حکوومییەکان کراوە. ئه‌مرۆش دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوە ھاوبەشەکە، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێک‌ھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش ھەبووە، باس لەوەش کراوە لە ڕۆژانی داھاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن. به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ له‌شاری سلێمانی دوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م شاندی ته‌كنیكی هه‌ردوولا ده‌بن و كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌نێوان شاندی باڵا ده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو پارتی بۆ ژانسی زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: كه له‌م قۆناغه هه‌ردوولا ده‌چنه ناو ورده‌كاری دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به‌ركه‌وته‌ی پۆست، و كه‌شێكی ئه‌رێمی و باش له‌و باره‌وه هه‌یه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: كه پێویسته په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت هه‌نگاوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی باش چوه‌ته پێشه‌وه و له‌قۆناغی گفتووگۆكردنن له‌سه‌ر ورده‌كاری پێكهێنانی حكوومه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه 17ی نیسانی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كريستيانه هۆمان باڵوێزی ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد.لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت.
هاوكات مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەگەڵ یەکێتی زۆر دۆستانە بەڕێوەچوو، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سلێمانی دەکەین، لە کۆبوونەوەی داھاتوو دەچینە ناو وردەکاری زیاتر بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت، ھەردوولا دەمانەوێت ئەو حکوومڕانییەی پێویستە لە کوردستان ھەبێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لێژنەکان بەجێدەھێڵین.
ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کرا، بەپێی ئەنجامی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم ٣٩ کورسیی بەدەست ھێنا، دوای پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی، پارتی دەستی کردووە بە گفتووگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان و چەند جارێک لەگەڵ یەکێتی کۆبۆتەوە.
له‌ئاستی پارتی رایگه‌یه‌نراوه‌كه مەرجی پارتی بۆ ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە کابینەی نوێ، بەرپرسیارێتی ڕاستەقینەیە، واتە ھەر لایەنێک لە نێو حکوومەت بێت نابێت لە ژێرەوە خەریکی دژایەتی کردنی حکوومەت بێت و ھەوڵی لاوازکردنی بدات.

