zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس

 

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس

بە بۆنەی (۲۱) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەرەکە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.

(ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس) لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی پەیامەکەی و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی نیسانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دیوانییە قوتابییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سەڵاح

هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان

یاسین

هەولێر …لە پارکی پێشمەرگە فێستیڤاڵی سەری ساڵ بەرێوەچوو

یاسین