zagros news agency

پێنتاگۆن تۆمەتی نوێی دزەپێکردنی زانیاریی لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە ڕەت دەکاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە گوایە پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری، پلانی هەستیاری سەربازیی تایبەت بە هێرشی مانگی ئاداری ڕابردوو بۆ سەر حوسییەکانی یەمەنی، لە گرووپێکی نامەناردنی تایبەتدا بڵاوکردبێتەوە کە هاوسەرەکەشی تێیدا ئەندام بووە.
ئەمە دووەم تۆمەتی لەم شێوەیەیە کە ئاڕاستەی هێگسێس دەکرێت، دوای ئەوەی پێشتریش ڕەخنەی لێگیرا بەهۆی بەکارهێنانی هەمان ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەمان هێرش لە گرووپێکی دیکەدا.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە هێگسێس پێش هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا لە مانگی ئاداردا، زانیاریی نهێنی لەنێویاندا خشتەی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان، لە گرووپێکی تایبەتیدا لە سیگناڵ بڵاوکردووەتەوە کە هاوسەر و براکەی و نزیکەی ١٢ کەسی دیکەی نزیک لە خۆی تێدابوون و بۆ ئەم مەبەستەش مۆبایلە شەخسییەکەی بەکارهێناوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی پێنتاگۆن، ئەم ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە و بە “دڵڕەنجی کارمەندانی پێشووی ناڕازی”ی وەسفکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

رێخەری ‎ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەنابەرێکی سووری نەگەڕاندۆتەوە وڵاتەکەی

گوران

دكتۆر سیروان عارەب : پێویستە ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان هاوتایی ناوچەكانی تری عێراق بێت

گوران