شرۆڤهكارێكی سیاسی ئاماژه بهوه دهكات كه :مەسرور بارزانی هەر لەسەرەتایی دەستبەكاربونی وەک سەرۆكی حكومەتی كابینەی نۆیەم ڕاگەیاند كە ئێمە خزمەتكاری خەڵكی خۆمانین و سهرۆكی حكوومهت بە هەگبەیەكی پڕ پلان و ستراتیژیەت دەست بەكاربوو لە كابینەی نۆیەم بۆ پێششخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكەوە.
دڵشاد جهلال كامیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهت، لە چاكسازی دەستپێكرد و لە پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری و بەسیستەمكردنی دامودەزگاكانی حكومەت و دروستكردنی پڕۆژەكانی ئاو ڕێگاو بان و پڕۆژەی ڕووناكی كە گرنگترین و ستراتیژیەتترین پڕۆژەی حكومەتە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری كە خەونی لە مێژینەی خەڵكی كوردستانە ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەت وخەڵک لە ڕوانگەی جیاوازەكانەوە.
ئهوهشی خستهروو: لەماوەی چوارساڵی كابینەی نۆیەم كاک مەسرور بارزانی سەڕەرایی ئەو هەموو گوشار و فشارو ئاڵنگاری و بەربەستەكانی لەلایەن نەیارانی ناوخۆ و دەرەكی بۆی دروستكرا بەڵام هیچ كام لەمانە ڕێگرن نەبوون لە ڕاوەستاندنی كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵک ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە كاک مسرور بارزانی كە بەدڵسۆزانە و خەمخورانە ئامانجی بەرەوپێشەوەبردنی هەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ههنگاوی ناوه.

