ئەمڕۆ دووشەممە 6/30 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە .

