هه‌تاوه‌كوو عومڕه‌كارانی كوردستان له سعوودیه به فرۆكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه هێچ گه‌شتێكی عومڕه‌ی ئاسمانی له كوردستان بۆ سعوودیه ناكرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 19/8/2025 رایگه‌یاند وه‌كوو هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به فرۆكه گه‌شتی عومڕه‌یان كردووه له سعوودیه گیریان خواردووه به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه ناچاربوونه به پاس بگه‌رێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومڕه‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه تاوه‌كوو هه‌موو ئه‌و عومڕه‌كارانه‌ی له‌وێن له نزیكترین كاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومڕه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ده‌كاته‌وه له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ گه‌شتێكی عومڕه به رێگه‌ی ئاسمانی رێك نه‌خه‌ن تاوه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه.
بۆیه هه‌ر لێره‌وه‌ش هۆشداری به بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی ده‌ده‌ین كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات عومڕه‌كارانی كوردستان له سعوودیه بگه‌رێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه به هۆكاری جیا جیا گه‌شته‌كانی عومڕه به هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی كه‌م و کوڕی و نارێكیان تێدا كه‌وتووه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران عومڕه‌كارانی كوردستان و عیراق له سعوودیه گه‌ڕاندنه‌وه‌كانیان دواكه‌وتووه و بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته به‌ڵام رێگه به چوونی هیچ گه‌شتێكی عومرەی ئاسمانی نادات له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تاوه‌كوو عومڕهكاران به ته‌واوه‌تی كه به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شتیان كردووه و له نزیكترین كات و به فرۆكه نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.

