رۆژنامه‌نووسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند شایه‌دحالێك ده‌گێرنه‌وه كه له‌دوای بۆردومانی ئۆتێل لاله‌زار. له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری یه‌كێتییه‌وه سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و پاره و پێداویستی ئۆتێله‌كه دزراوه و تاڵان كراوه.
ئه‌سیرین عاسی شوانی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هێزێكی یه‌كێتی به‌پێی قسه‌ی شایه‌دحاڵه‌كان چونه‌ته سه‌ر ئۆتێل لاله‌زار و سه‌رجه‌م پێداویستی و كه‌لوپه‌ل و پاره‌یان دزیووه و تاڵانیان كردووه، ئه‌مه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌وه ده‌ست ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بۆیه ئێستا رێگا نادرێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك بچێته ئه‌و شوێنه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تاڵانكردنی ئه‌و شوێنه و بردنی پاره زیانێكی زۆری به‌ناوبانگی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی گه‌یاندووه.

