zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (فەرهاد محەمەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو(فاروق محەمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٨ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە چین ١٠٠هەزار کەسی ئاوارە کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان- گۆمەسپان بەسەر دەکاتەوە

سەڵاح