zagros news agency

ڕووسیا : ٤١٩ درۆنی ئۆکرانییامان خستووەتە خوارەوە

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، ٤١٩ درۆنی ئۆکرانییان لە شەوی دووشەممە ٢٩ی حوزەیران لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا تێک شکاندووە.
کێیڤ لە مانگەکانی ڕابردوودا هێرشە درۆنییە دوورمەوداکانی خۆی بۆ سەر ڕووسیا، بەتایبەت بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە، زیاد کردووە تا سەرچاوەی داهاتی کرێملین بۆ دابینکردنی تێچووی جەنگ بکاتە ئامانج. لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هیچ زیانێکی گیانی نەکراوە.
ئەم هێرشە درۆنییە چەند ڕۆژ دوای ئەوە هات کە ڕووسیا ڕایگەیاند لە نێوان ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا، ٦٦٠ درۆنی ئۆکرانیی خستووەتە خوارەوە، کە ئەم ڕەقەمە یەکێکە لە بەرزترین ئامارە تۆمارکراوەکان لە سەرەتای جەنگەوە. هەفتەی ڕابردووش هێرشێکی ئۆکرانیا بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە رێنمایی نوێی خانەنشینی سەربازی بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

بەپەلە.. لە هەولێرەوە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، ڕەوانەی بەغدا کرا

سەڵاح

لە عێراق مادەی هۆشبەر لە زەوییە كشتوكاڵییەكاندا دەچێندرێت

یاسین