دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند وڵاتێکی خستە لیستی رەشەوە، چونە پێی وایە ئەو وڵاتانە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵ ئەمریکادا کردووە، بۆیە ئەو وڵاتانە و چەند سەرکردەیەک، بە توندی سزا دەدات.
بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو لیستەی ئەمریکا ئامادەی کردووە ، تایبەت کراوە بەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن، سزاکان پەیوەستن بە لایەنی دارایی.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوی بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سنوورێک و هێلێکی سوور دادەنێین، گوتی: ناتوانن ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆتان بەکاربێنن، ئەگینا دووچاری بارودۆخێکی زۆر سەخت دەبنەوە.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە تەنیا سزای ئابووری نییە، بەڵکو رێگە لە دیپلۆماتکارەکانیش دەگرێت، سەردانی ئەمریکا بکەن، رەنگە سەردانیکردنی هاووڵاتییانی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە، قەدەغە بکات کە لیستە رەشەکەدا ناویان هاتووە.

