zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنی قوتابخانەکانی دیاریکرد

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ ی ٩ ی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا ؛ لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) ی پەسەندکرد، کە تیایدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ ی ٩ ی ٢٠٢٥ وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن، دواتر وردەکاری ساڵنامەکە بە گشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت، هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە
٧ ی ٩ ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد

سەڵاح

ترەمپ سکاڵایەکی ١٥ ملیار دۆلاریی لە دژی نیویۆرک تایمز تۆمار کرد

یاسین