zagros news agency

ئەحمەد نەبی مزوری : هەمووكات پارتی داكۆكیكاری مافەكانی هەرێمی كوردستانە

كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دەلێت هەروەكوو رابردوو داكۆكیكارێكی مافەكانی خەلكی هەرێمی كوردستان دەبین پارتی هەموو كات خۆی بە خاوەنی كوردستان دەزانێت بۆیە هەرئەو دەتوانێت مافەكانمان لە بەغدا بەدەست بهێنێت .

ئەحمەد نەبی مزوری كاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی وت هەولدەدەین داكۆكیكاری مافەكانی خەلكی خۆمانبین لە بەغدا هەول دەدەین هەموو ئەو كێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن بەپێی یاساو دەستور چارەسەر بكەین .

ئەحمەد نەبی گوتیشی وەكوو هەموو جارەكانی تر دوای ئەم هەلبژاردنەش ئەركی پارتیە هەولبدات مافەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا زامن بكات بۆیە دەنگدان بە پارتی مافەكانت پارێزراو دەبن لە بەغدا .

 

ئ م : گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی و ئابووری دەنگی بەهاندەرانی یانەی زاخۆ دا

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و ئارسناڵ لەنێو یاریگای خۆیان دوو خاڵیان لەدەستدا

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

سەڵاح