كاندیدێكی پارتی دەلێت ئێمە هەولدەدەین لە عێراق دەستور وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت كاری لە پێشینەمان ئەوەیە لە خولی داهاتووی پەرلەمان هەولبدەین هەموو ئەو مادانەی لە دەستوردا لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە جێبەجێ بكرێن ئەمەش تەنها بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەهێزبێت پێویستە پارتی بەهێزبێت .
پرۆفیسۆر دكتۆر سیروان عارەب سیان كاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر بوینە نوێنەری خەلك لە بەغدا هەولدەدەم یاسایی نەوت و گاز تێبپەرێنرێت چونكە ئەم یاساییە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە وە هەولدەدەین شایستە داراییەكانی خەلكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی خەلكی بەسرا و بەغدا بێت چیتر نەكرێتە كارتی فشار بۆسەر هەرێمی كوردستان مووچەی پێشمەرگە و مامۆستا و فەرمانبەران هاوتایی مووچە خۆرانی عێراقی لێبكرێت ئەمەد بە نوێنەرانی پارتی لە بەغدا دەكرێت.
دكتۆر سیروان عارەب گوتیشی بۆ ئاوەدانی زیاتر خزمەت و پرۆژەی زیاتر دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن چونكە لە رابردوودا ئاشكرا و روونە پارتی چۆن خزمەتی خەلكی هەرێمی كوردستانی كردووە وەكوو پرۆژە گرنگەكانی رێگاو بان و كارەبای ٢٤ كاتژمێری و راكێشانی ئاو بۆ شاری هەولێر و دەوروبەریی دەیان نمونەی تر گەواهی خزمەتی پارتی نیشان دەدات بۆیە چەند نوێنەرێكی پارتی لە بەغدا زیاد بێت خزمەتی زییاتری خەلكی هەرێمی كوردستان دەكرێت .

