لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسیی لافاو، لە هەڵمەتێكی تردا تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و چاڵی شكنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو لەم گەڕەكانەی شاری هەولێر خاوێنكرانەوە:
١-شەقامی ١٠٠ مەتری.
٢-جووتسایدی شەقڵاوە.
٣-گەڕەكی ئاری.
٤-گەڕەكی ژیان.
٥-گەڕەكی هەڤاڵان.
٦-گەڕەكی باداوە.
٧-گەڕەكی سەروەران.
٨-گەڕەكی قەتەوی.
هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و كەندە سرووشتییەكان چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت.

