zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

ڕۆژی هەینی 18ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. نوح یەلماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و بەڕێز ئیرمان توپچوو کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

زەڵمای خەلیلزاد: حکومەتی عێراق یان بێتوانایە یان نایەوێت هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کوردستان ڕابگرێت

سەڵاح

لیژنەی وەزاریی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبۆوه

یاسین