سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا ، بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە“بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە”.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.

هەواڵی پێشوو