zagros news agency

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا

 

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و تێکچوونی کەشوهەوا، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت) لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 01ێ کانوونی دووەمی 2026، هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی ڕێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، لە لایەن هەردوو دەروازەی “دەرەجیک” لە تورکیا و “زێت” لە هەرێمی کوردستان، ئاگادار کراینەوە کەوا هاتوچۆ بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.”

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە تەواوی ڕێگاکانی ئەو سنوورە بەستراون و بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاریی تێدا ئەنجام نادریت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئاستەنگی زۆری بۆ هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران هەواڵی دروست‌کردنی جۆر درۆنێکی نوێی بڵاو کردەوە

سەڵاح

کونسوڵی فەڕەنسا، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەرز نرخاند

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین