مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە .
بەڕێز ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان