zagros news agency

‎هۆشیار زێباری لەباره‌ی ناڕەزایەتییەکان له‌ ئێران و دۆخی ڤەنزوێلا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەوەی دێت گەورەترە

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2026، دەستپێکێکی سەخت بوو بۆ جیهانی نوێ و دەڵێت، “ئەوەی دێت، گەورەترە.”

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “لە شەڕی باشووری یەمەن لەسەر هەژموون و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە بگرە تاوەکوو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمه‌ریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرای ئەمه‌ریکیدا، هەروەها گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەموویان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەوەی دێت، گەورەترە.”

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، میدیای عەرەبی وەک پێویست گرنگی بە ڕووداوەکانی ئێران و ڤەنزوێلا نەداوە و دەڵێت، “ڕووداوە دراماتیکییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕووداوە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە ڤەنزوێلا، وەک پێویست لە کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکاندا گرنگییان پێنەدرا و بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری یەمەن لە حەزرەمەوت بوو.”

بە بڕوای هۆشیار زێباری، بەهۆی گرنگینەدان بەو ڕووداوانە، “وێنە گەورەکەی هەرێمەکە و جیهانیان لەدەستچوو و وێنە گشتییەکەی ڕووداوە گرنگەکان ون بوو.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر هاوخەمی بۆ باوکی ئاڤێستا و خانەوادەکەی دەردەبڕێت

یاسین

حکومەتی عێراق پڕۆژەیەکی بەنگلادیشی تاقی دەکاتەوە

یاسین

کچەکەی کاترین زیتا-جۆنز دەیەوێت ببێتە ئەکتەر

ART