zagros news agency

شوان زراری : سەرۆك بارزانی چەتر و مەرجەعی نەتەوەییە بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان

ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمان دەلێت ئەم وێنەیە تەنها گرتەیەکی دیپلۆماسیی ئاسایی نییە، بەڵکو پەیامێکی مێژوویی و نەتەوەییە کە دەیسەلمێنێت کورد خاوەن و مەرجەعی هەیە.

شوان زراری ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كاتێک جیهان و هێزە بڕیاربەدەستەکان لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانیدا کۆدەبنەوە، لە ڕاستیدا لەگەڵ ئیرادەی پۆڵاینی نەتەوەیەک و مەرجەعی باڵای هەر چوار پارچەی کوردستاندا گفتوگۆ دەکەن.

شوان زراری گوتیشی مێژوو ناچارە بە پیتە زێڕینەکانی، باسی ئەم شکۆیە و ئەم ساتەوەختە بکات کە تێیدا ناسنامەی کورد لە هەموو کات بەرزتر دەدرەوشێتەوە. ئەمە دانیشتنێکە لە ئاستی زڵهێزەکان، بەڵام بە فەلسەفە، ناسنامە و کەرامەتی ڕەسەنی کوردییەوە.

زراری دەلێت ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی بە پۆشاکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و جلوبەرگی ڕەسەنی نەتەوەیی لەبەردەم شاندی وڵاتە هەرە زڵهێزەکانی جیهان، گەورەترین پەیامی سیاسی و نەتەوەییە؛ ئەمە وەڵامێکی دڵنیایی و یەکلاکەرەوەیە بۆ هەموو ئەو تاقم و لایەنانەی کە دەیانویست نەتەوەی کورد وەک گەلێکی پەرتەوازە و بێ‌ خاوەن نیشان بدەن.

شوان زراری گوتیشی ئەمڕۆ مێژوو بە دەنگێکی دلێر و بەرز ڕایدەگەیەنێت: ئەم گەلە مەزنە، ڕێبەر و مەرجەعێکی حەکیمی هەیە کە پارێزەری ڕاستەقینەی ماف و کەرامەتی هەر کوردێکە لە هەر کوێی ئەم زەمینە بێت. ئامادەیی جەنابی سەرۆک وەک چەتر و مەرجەعی نەتەوەیی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان، ئاسۆیەکی ڕوون و پڕ لە هیوا بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان دەستەبەر دەکات.

بەوێناکردنی ئەم شکۆیە، جیهان تێدەگات کە کێشەی کورد تەنها پرسێکی سیاسیی نییە، بەڵکو خاوەنی مەرجەعێکی نەتەوەییە کە هیچ هێزێک ناتوانێت چاوپۆشی لە پێگە و بڕیارەکانی بکات .

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێبەستێکی وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵلا دەنێتەوە

یاسین

ئێران داوادەکات لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەشداربێت

سەڵاح

پزیشکانی بێسنوور لە برسیکردنی خەڵک لە غەززە هۆشداری دا

سەڵاح