ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی زۆر بووه و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم بگه‌رێته‌وه خه‌ڵك هه‌مووی ده‌نگ به(به‌ڵێ) ده‌دات.
به‌ختیار كه‌ریم، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی كردی بۆ رۆژئاوای كوردستان زۆر گرنگ بوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه ئه‌مه وای كرد كه جیهان پشتیوانی دۆزی رۆژئاوای كوردستان بێت”.
گوتیشی: “پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بكرابایه‌ته‌وه ئێستا به‌م هه‌سته‌وه %100 ده‌نگی (به‌ڵێ)ی بۆ ده‌هات”.

