zagros news agency

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی کەسنەزان گیانی لەدەستدا

بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، کەسێکی دیکە بە ناوی (سالار فاروق) کە خاوەنی چوار کەسی بوو، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، گیانی سپارد.

​

سالار فاروق، کە خاوەنی چوار منداڵە، یەکێک بوو لە بریندارانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی هاتووچۆی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی سەر ڕێگای کەسنەزان لە شاری هەولێر. پاش ئەوەی بە سەختی بریندار بوو، گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر و خرایە ژێر چاودێریی بەردەوامی پزیشکی، بەڵام بەهۆی قوورسیی برینەکانییەوە نەتوانرا گیانی ڕزگار بکرێت.

​

ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر و ڕێگا سەرەکییەکانی دەوروبەری بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون دادەنرێن. لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بەردەوام جەخت لەسەر ڕێنماییکردنی شۆفێران دەکەنەوە بۆ پابەندبوون بە خێرایی دیاریکراو و بەکارهێنانی ڕێکارەکانی سەلامەتی تاوەکو ڕێگری لە ڕوودانی ئەم جۆرە کارەساتە دڵتەزێنانە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی زیاتری بەخۆوە بینی

سەڵاح

پاڵەوانێتی جامی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یاسین

كه‌سێكی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ زاگرۆس: هه‌ر بالێكی گۆڕان له‌ كۆنگره‌ سه‌ركه‌وت ته‌واوی گردی زه‌رگه‌ته‌شی راده‌ست ده‌كرێت

یاسین