zagros news agency

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 2026/3/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی له‌ به‌ڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووه‌وه‌ پێگه‌يشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شه‌ڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له‌ ناوچەکەدا.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئیماراتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد و هیوای ئارامى و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ عارف ته‌یفور

سەڵاح

جوتیاران نیگەرانن لە كەمی بەرهەمی ئەمسال

گوران