zagros news agency

یانەی تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕاهێنەری نوێی بۆ تیپی یەکەمی تۆپی پێی دیاریکرد ئەمەش دوای دوورخستنەوەی تۆماس فرانکی ڕاهێنەر لە سەرپەرشتی کردنی تیپەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی تۆتنهام ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە دیاریکرد،کە زێربی دوای ڕاگەیاندراوەکە وتی؛زۆر خۆشحاڵم بەو کارە نوێیەم،کە سەرپەرشتی یانەیەکی گەورە و بەناوبانگی جیهانی وەکو تۆتنهام دەکەم.

دی زێربی پێش تۆتنهام سەرپەرشتی مارسێلیای فەڕەنسی دەکرد و لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە خاوەنی تیپێکی بەهێز بوو،بەڵام لەکۆتاییدا لەیەک جیابوونەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی

یاسین

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین

هاوڕێی مەرمووش ڕۆیشتنی لە فرانکفۆرت پشتڕاست دەکاتەوە

یاسین