ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی، مۆڵەتی ناردنی زیارەتکارانی بۆ عەرەبستانی سعوودی دەر کرد و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەم گرووپ بۆ مەدینە بەڕێ بکرێن.
ئەکبەر ڕەزایی، جێگری ڕێکخراوی حەج و زیارەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم گرووپی زیارەتکارانی بۆ حەوتی ئەم مانگەی ئێرانی گەڕاندەوە.
ئەم مۆڵەتە لە کاتێکدا دراوە گرژییە هەرێمییەکان لە لووتکەدان و پێشتر کۆماری ئیسلامی سەدان مووشەک و درۆنی ئاراستەی سعوودیە کردبوو.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن یەکەم گرووپی کارگێڕییان بۆ سعوودیە ناردووە. بە هۆی کارا نەبوونی تەواوەتیی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان، چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی بەرنامەی گواستنەوەی زیارەتکاران ڕوون نییە. هەروەها دیار نییە لە سایەی ئاگربەستی لەرزۆکی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا، ئەمساڵ چەند زیارەتکار ڕەوانە دەکرێن.
هەواڵی پێشوو

