zagros news agency

راگەیندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 10 ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

 

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە، بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، (ژمارە 1ی ساڵی 2021)، ئاگادارییەکی فەرمی بۆ فرۆشتنی 10 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 5ی 5ی 2026، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن:
1. پێویستە بەشداربوو چەکێکی پەسەندکراو (سەفتەجە) بە بڕی 40 ملیۆن دینار ئامادە بکات.
2. تێچووی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە و ڕسووماتە یاساییەکان، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3. فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان تەنیا بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4. کڕیار دەبێت لە ماوەی 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
5. وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە زیاد دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین

ترەمپ: ئەگەر ئێران دەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە، دووبارە هێرشی دەکەینەوە سەر

سەڵاح

ولاتی هیندستان نیگەرانە بەهۆی زیاد کردنی تایبەتمەندی ناوی بەکارهێنەر بۆ وەتسئاپ

سەڵاح