ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/4/30 له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ ڕوو و هه‌ڵساندنيان بۆ كرا، هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه‌ و ده‌رباره‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، بيروڕايان گۆرييه‌وه‌.

هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكييان له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كان ده‌ربڕى. لاى خۆيانه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كرده‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێويست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

‎ئاگاداریه‌ك ‎له‌ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه ‌بۆ هاووڵاتیان

دڵشاد

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣١ هەزار و ٦٤٠ کەس تێپەڕی

یاسین