zagros news agency

عێراقچی و قالیباف گەیشتنە دەوحە

ئەمڕۆ دووشەممە، 25-5-2026، ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتوونەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆ بەردەوامەکان لە دەوحە لە نێوان شاندی ئێران و بەرپرسانی قەتەر زیاتر لەسەر پرسەکانی گەرووی هورمز و یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
ئەم سەردانە دوای زنجیرەیەک پێشهاتی خێرای سیاسی و ئەمنی دێت، دیارترینیان باس لە ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێرانە کە ڕێکخستنەکانی پەیوەست بە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و سووککردنی بەشێک لە سزاکان لەخۆدەگرێت، لە بەرامبەر بەڵێنەکانی ئێران پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

یاسین

ریفۆرم لە پۆلیسی کوردستان دەکرێت

یاسین

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح