zagros news agency

ڕێز لە سینەماکار جوان سەعید گیرا

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی بەرزڕاگرتن و ڕێزلێنان لە هونەرمەندان، ڕێزلێنانێکی تایبەتی پێشکەش بە سینەماکار جوان سەعید سازکرد.

 

ڕێزلێنانەکە وەک دەربڕینێک لە هەڵسەنگاندنی ڕۆڵ و بەشداریی هونەرمەندان و خزمەتە هونەرییەکانیان، هەنگاوێکە بۆ پاراستنی بەها و مێژووی هونەری کوردی و بەرزڕاگرتنی پێگەی ئەو کەسانەی ژیانیان بۆ هونەر تەرخان کردووە.

 

هیوا سوعاد، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر، لەوتەیەکدا گوتی: بەردەوام بەردەوام گرنگی بەڕێزلێنانی هونەرمەندان و ناساندنی خزمەت و بەرهەمە هونەرییەکانیان دەدەین.

 

چالاکییەکە ئێوارەی دووشەممە، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ..بروسیا دۆرتمۆند بەئاسانی شکستی بە پاریس هێناو گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

وەزارەتی سامانه سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوه

سەڵاح