zagros news agency

ئیسپانیا و نەمسا لەبەردەم چەقۆی مێژوو یاری دەکەن

ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگای سۆفای ئەمریکا هەڵبژاردەی نەمسا و ئیسپانیا لە قۆناغی 32ی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە ئەم یاریە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە یاریە دراماتیکیەکانی ئەم مۆندیالە.

ئیسپانیا لە گرووپێکی زەحمەتی مۆندیالەکە بەسەرکردایەتی لامین یەماڵ و هاوڕێکانی هەنگاوی ئەم قۆناغەینا،کاتێک بەرامبەر کەیپ ڤێردی و سعودیا و ئۆڕۆگوای یاری کرد و بەیەکەمی گرووپەکەی سەرکەوت،وە لەم قۆناغەشدا لەبەرامبەر نەمسا چاوەڕوان دەکرێت دووچاری ئاستەنگی گەورە ببێتەوە.

هەرچی هەڵبژاردەی نەمسایە لە گرووپی ئەرجەنتین و ئوردن و جەزائیر وەکو دووەم سەرکەوێت،ئەمەش دوای شکستێک و بەرامبەر بوونێک و بردنەوەیەک،کە هەڵبژاردەکە دوای 28 ساڵ جارێکی دیکە لەدەرگای ئەم مۆندیالەوە گەڕایەوە پاڵەوانەتیەکە،باشترین دەستکەوتی هەڵبژاردەکەش پلەی سێیەمی مۆندیالی 1954 بووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی ڕاشفۆرد بۆ لوتکە لە بارسێلۆنا

ahamd.luqman

کۆکێ وەڵامی دەنگۆکانی چوونی ئەلڤارێز بۆ بارسێلۆنا دەداتەوە

sarkar

لێدوانەکانی ئەنشیلۆتی دوای بردنەوە لە یانەی چێڵسی

یاسین