zagros news agency

ئەمشەو یەکەمین یاری قۆناغی 16ی مۆندیال لەنێوان مەغریب و کەنەدا بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو یاریگای ئێن ئاڕ جی لە ئەمریکا دەبێتە شانۆی یەکەمین ڕووداوی قۆناغی 16ی مۆندیال لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی کەنەدا و مەغریب،کە یارییەکە لە کاتژمێر 8:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و جیهان چاوی دەکەوێتە سەر ئەم یارییە.

مەغریب لەقۆناغی گرووپەکان دوو یاری بردەوە و لەگەڵ بەڕازیل بەرامبەر بوو،وەکو دووەمی گرووپەکەی سەرکەوتە قۆناغی 32،کە لەو قۆناغەش بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە خاڵی سزا توانی هۆڵەندای زەبەلاح دەربکات لەمۆندیال،بۆ ئەم یارییەش چاوی لەبردنەوەیە و دەیەوێت جارێکی دیکە بگاتەوە قۆناغی 8ی مۆندیال هاوشێوەی مۆندیالی ڕابردوو.

هەرچی هەڵبژاردەی کەنەدایە،بەسەرکردایەتی جۆناسان دایڤد لەقۆناغی گرووپەکان بە دۆڕانێک و بردنەوەیەک و بەرامبەر بوونێک وەکو دووەم سەرکەوتە قۆناغی 32،کە لەو قۆناغەش لە ئەفرقای باشووری بردەوە و هاوتا لەگەڵ ئارەزووی ڕکابەرەکەی دەیەوێت مێژوو بنووسێتەوە و بۆیەکەمین جار بگاتە قۆناغی 8ی مۆندیال.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی هەولێر ڕەزامەندی نیشاندا بۆ دواخستنی یاریەکەی بەرامبەر ناسریە

یاسین

بایرن لیڤەرکوزن جارێکی تر وەڵامی لیڤەرپولی دایەوە سەبارەت بە ڤێرتز.

یاسین

چێڵسی بەرگریکارێکی پێشووی دەگەڕێنیتەوە

یاسین