zagros news agency

بڕیارێکی فیفا و تڕامپ هەرایەکی گەورە دەخاتە نێو میدیاکانی جیهان و هەڵبژاردەی بەلجیکا توڕە دەکات

بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێی جیهان FIFA کارتە سوورەکەی (فۆلارین باڵۆگەن)ی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریکا هەڵوەشێندرایەوە،کە بەرامبەر بۆسنا لەقۆناغی 32 وەریگرت بوو،دوای ئەم بڕیارە یاریزانەکە دەتوانێت بۆ یاری بەرامبەر بەلجیکا یاری بکات لەقۆناغی 16،کە قەرار وایە بەرەبەیانی سبەی بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەکانی جیهان و بەتایبەت ئەوروپا دوای ئەو قەرارە بەتوندی هێرشیان کردە سەر فیفا و بەگەندەڵیەکی ئاشکرا ناویان برد و فیفایان تاوانبار کرد بەوەی یارمەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەدات،لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی ستاسی بەریتانی نووسیویەتی؛ئەمە کارێکی نا وەرزشیە
فیدرسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکاش بەتوندی ئیدانەی ئەم بابەتەی کردوە و ڕایانگەیاند ئەم کارە جێگای قبوڵ نییە.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا تویتێکی کردوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X و دەستخۆشی لە FIFA کردوە بۆ ئەم بڕیارە و پێیوایە هەڵەیەکی گەورەیان ڕاست کردۆتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە ئێستا جیهان کەوتۆتە نێو نەمانی متمانە بەفیفا و پێیان وایە بەهەموو شێوەیەک دەبووایە فۆلارین باڵۆگەن بۆیاری بەرامبەر بەلجیکا سڕ بکرێت نەک لێخۆشبوونی بۆ دەربکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی فۆفانا لەگەڵ چێڵسی لە مەترسیدایە

یاسین

مژدەیەکی خۆش بە ئەڵۆنـسـۆ گەیشت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لەنێو ئەڵمانیادا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دورتموند وەرگرت

یاسین