zagros news agency

برایتن؛ یەکەم یاریگای تایبەت بە تۆپی پێی ئافرەتان لە ئەوروپا دروستدەکرێت

 

یانەی برایگتن و هۆڤ ئەلبیۆن پلانی دروستکردنی یاریگایەکی پێشکەوتووی بە بڕی ٧٥ بۆ ٨٠ ملیۆن پاوەند ئاشکرا کردووە، کە دەبێتە یەکەم یاریگای جیهان لە ئەوروپا بەشێوەیەکی تایبەت بۆ تیمی تۆپی پێی ئافرەتان دیزاین کرابێت.

 

ئەم یاریگایە کە لە ناوچەی بێنێتس فیڵد و لە تەنیشت یاریگای سەرەکی یانەکە دادەمەزرێت بە پردێکی پیادەڕەو بە یاریگای ئەمێکسەوە دەبەسترێتەوە و توانای لەخۆگرتنی لانیکەم ١٠ هەزار هاندەری دەبێت یانەکە پلانی هەیە کارەکانی دۆکیۆمێنتی پلاندانان تەواو بکات و پێشبینی دەکەن لە دەستپێکی وەرزی ٢٠٣٠-٢٠٣١ دەرگاکانی بەڕووی هاندەراندا بکەنەوە.

 

زۆی جۆنسن، بەڕێوەبەری تیمی ئافرەتانی یانەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە پڕۆژەیەکی پێشەنگە لەسەر ئاستی جیهان و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کێبڕکێکردن لە خولی سوپەری ئافرەتان و پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

 

بەم هەنگاوە، برایگتن دەیەوێت کۆتایی بە یاری کردن لە یاریگای کرۆلی تاون بهێنێت و ناسنامەیەکی سەربەخۆ بۆ تیمی ئافرەتانیان دروست بکەن کە خزمەت بە گەشەپێدانی ئەکادیمیا و بەهرەمەندە لاوەکان و فراوانکردنی بنکەی هاندەرانیان بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا باسی پێکانەکەی یەماڵ دەکات

یاسین

گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەر لە ژیانی وەرزشی جیۆڤانی دۆس سانتۆسی مەکسیکی

یاسین

لامپارد دوای 25 ساڵ یانەی کۆڤێنتری گەڕاندەوە پریمەرلیگ

یاسین