zagros news agency

ڤینیسیۆس جۆنیۆر مانەوە لە ڕیاڵ مەدرید بە مەرج دەبەستێتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا گومانەکان لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی لە یانەی ریاڵ مەدرید زیادیکردووە، بەتایبەت دوای گرنگیدانی یانەی شاهانە بە یان دیۆماندی ئەستێرەی یانەی لایپزیگ.

لەم چوارچێوەیەدا، مارکۆ رویزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی ئاس دوپاتیکردووەتەوە کە کاری لەپێشینە و ئامانجی یەکەمی ئەستێرە بەرازیلیەکە مانەوەیە لە یانەی ریاڵ مەدرید تا چەند ساڵێکی تر، چونکە تا ئەم ساتە ڤینیسیۆس بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە و لە یانەکەی دڵخۆشە، بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەستووەتەوە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانیەوە.

زیاتر لەمەش، رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ڤینیسیۆس لەدوای تەواوبوونی پشوەکانی دەگەڕێتەوە مەدرید و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنێت سەبارەت بە مانەوە یان رۆیشتن، هەروەها دەیەوێت بزانێت پێگەی چی دەبێت لە پلانی وەرزی نوێدا لە ژێر دەستی خوسێ مۆرینیۆی راهێنەر.

لە لایەکی ترەوە، لە ئێستادا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کە پێکهاتوون لە ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و پاریس سان جێرمان، چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ رۆنالدۆ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان

یاسین

یانەی ئەی سی میلان ڕاهێنەرە نوێکەی ئاشکرا کرد

یاسین

ڕۆبن ڤان پێرسی نهێنیـەک باس دەکات سەبارەت بە یاری کردنی بۆ بارسێلۆنا

یاسین