zagros news agency

فەرمی بڕیارە نوێیەکانی ناوبژیوانان

لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان بە فەرمی گۆڕانکارییە نوێیەکانی یاسای یارییکردنی بۆ وەرزی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ بڵاوکردەوە، کە پێشتر لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦ تاقیکرابوونەوە.

ئەم گۆڕانکارییانە چەندین بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرن، لەوانە دیاریکردنی کاتی گۆڕانکاریی یاریزانان بۆ ١٠ چرکە و سزادانی هەر دواکەوتنێک بە ڕاگرتنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریزانە یەدەگەکە بۆ ماوەی یەک خولەک.

هەروەها بۆ ڕێگری لە کاتکوشتن لە کاتی پێکانی گۆڵپارێزدا، پێویستە ڕاهێنەر یاریزانێک دیاری بکات تاوەکو لە دەرەوەی یاریگا بۆ ماوەی یەک خولەک بمێنێتەوە.

جیا لەوەش، روونکردنەوە دراوە لەسەر لێدانی سزای دوو بەرکەوتنی وەک ڕووداوەکەی خولیان ئەلڤارێز، کە لە کاتی گۆڵکردندا دووبارە دەکرێتەوە و لە کاتی لەدەستدانیدا بە هەدەردراو دەژمێردرێت.

لە لایەکی ترەوە، لە لێدانی گۆڵدا ئەگەر هاوتیمێک بە ئەنقەست تۆپ بە دەست بگرێت دەبێتە لێدانی سزا، هاوکات دەسەڵاتەکانی ڤاریش فراوان کراون بۆ دەستوەردان لە کارتی زەردی دووەم، هەڵەی دیاریکردنی یاریزانان، لێدانی گۆشەی هەڵە و سەرپێچییە مەترسیدارەکانی پێش دەستپێکردنەوەی یاری.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی ڕاگەیاند

sarkar

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

هەولێر بە یاریگایەکی چۆڵ براوە بوو

یاسین