zagros news agency

تەحەددییە گەورەکەی مۆرینیۆ لە گەڕانەوەیدا بۆ ڕیال مەدرید

خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی لە ئەگەری دووەم قۆناغی کارکردنیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی گەورەترین تەحەددای ژووری جلگۆڕین دەبێتەوە کە بریتییە لە بەڕێوەبردنی خۆپەرستی ئەستێرەکان و تواناکانیان.

ئەم دۆخە ئاڵۆزە پێشتر نە کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ساڵی کۆتاییدا و نە چابی ئالۆنسۆ و ئەلڤارۆ ئاربێلواش نەیانتوانی بە تەواوی کۆنترۆڵی بکەن.

لەم چوارچێوەیەدا هەریەکە لە ئەلڤارۆ بێنیتۆ و ڕافا ئەلکۆرتا، یاریزانانی پێشووی یانەکە، لە بەرنامەی (ئێن لارجێرۆ)ی ڕادیۆی (کادینا سێر) جەختیان لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ مۆرینیۆ تاوەکو هاوسەنگییەکی دروست لەنێوان بەڕێوەبردن، پابەندبوونی بەرگری و ئامادەیی جەستەییدا بگێڕێتەوە.

​سەبارەت بە لایەنی تاکتیکی و پێکهاتەی تیپەکە، ئەلڤارۆ بێنیتۆ ڕایگەیاند کە بوونی ئەستێرەکانی وەک بێلینگهام، دیۆماندێ، مباپێ و ڤینیسیۆس لە یەک کاتدا هێڵی هێرشبەری زۆر بەهێز دەکات.

بەڵام بێبەشبوونی تیپەکە لە بەشداریپێکردنی سەرجەم یاریزانان لە ئەرکە بەرگرییەکاندا دەبێتە هۆی داڕمانی هاوسەنگیی گشتی، هاوشێوەی ئەو دۆخەی کە لە یانەی پاریس سان جێرماندا دەبینرێت.

لە لایەکی تریشەوە، کێبڕکێیەکی شاراوە لەنێوان مباپێ و ڤینیسیۆسدا بوونی هەیە لەسەر پێگەی یاریزانی یەکەم، ئەمەش لە پاڵ ناکۆکییەکانیان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانەکانی سزا و کەمبوونەوەی بەشداریکردنیان لە لایەنی بەرگریدا، باری قورسی بەسەر تیپەکەدا سەپاندووە.

​لایەنێکی تری هەستیاری ئەم دۆخە دەگەڕێتەوە بۆ بۆشایی سەرکردایەتی؛ چونکە نەبوونی یاریزانە ئەزمووندارە گەورەکانی وەک رامۆس، مودریچ، کرۆس و ناچۆ وایکردووە ژووری جلگۆڕینی یانەکە بێدەسەڵات و لاواز دەرکەوێت.

سەرەڕای بوونی کەسایەتیی وەک کورتبا و بێرناردۆ سێلڤا، لە کاتێکدا فێدێریکۆ ڤالڤێردی کە لە وەرزی ڕابردوودا وەک کاپتنی یەکەم دیاری کرابوو، لە چەندین کێشەی بێسەروبەری و پشێویدا بەشدار بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

یاسین

ڤینسیۆس لە ئاژاوەکانی ڕیاڵ مەدرید چەق بەستوو دەمێنێـتەوە

یاسین

شۆکێکی گەورە بۆ ئیسپانیا

ahamd.luqman