لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی پاریس سان جێرمان، دوای یەکسانبوونیان لە یەکەم یاریی وەرزی نوێدا بەرامبەر ڕێن، هۆکاری گۆڕینی عوسمان دێمبێلی و خڤیچا کڤاراتسخێلیای لە نێوان دوو تایمەکەدا ڕوونکردەوە و جەختی لەسەر ئاستی سەختی یاریکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کردەوە.
ڕاهێنەرەکە دووپاتی کردەوە کە بەهۆی بەهێزبوونی پێکهاتەی تیپەکەیان، کێبڕکێ لەسەر پێکهاتەی سەرەکی زۆر سەختتر بووە لە وەرزی ڕابردوو و پێویستە یاریزانان لە ناوچەی ئارامیی خۆیان دەربچن.
هاوکات، ئێنریکی ستایشی یانەی ڕێن و ڕۆڵی گۆڕانکارییەکانی کرد، بە تایبەتی بەشداریی کاریگەری فێران تورێس کە توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ تیپەکە لە دۆڕاندن ڕزگار بکات و یارییەکە یەکسان بکاتەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ناوبراو هشداری دا و وتی کە پاریس سان جێرمان هیچی نەبردووەتەوە چونکە ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە کە پێشتر نازناوت بەدەستهێناوە، لەمەودوا هیچی تر نابەیتەوە؛ بۆیە گرنگترین شت ئەوەیە ڕازیبوون بە دۆخی ئێستا و خاوبوونەوە بوونی نەبێت و دەبێت ڕۆژانە لە هەموو مەشقێک و یارییەکدا خۆت بسەلمێنیت.

