zagros news agency

لێدوانی کیلیان مباپێ سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆر

لە لێدوانێکدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان، کیلیان مباپێ باسی لە کێبڕکێی خەڵاتی باڵۆن دۆر کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەست دەکات لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەمساڵ دەکرێت ساڵێکی گونجاو بێت بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە گرنگە، سەرەڕای ئەوەی کە دەنگدانی ڕۆژنامەنووسان بڕیاردەری سەرەکی دەبێت.

ئەستێرە فەرەنسییەکە ڕوونیشی کردەوە کە تۆمارکردنی سی چل گۆڵ لە وەرزێکدا، دەبێت هەمیشە ئامانج لێی هاوکاریکردن و بردنەوەی نازناوە کۆمەڵییەکان بێت بۆ یانەکە.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یانەکە، مباپێ جەختیکردەوە کە ژووری جلگۆڕینی یانەکە لە دۆخێکی زۆر باشدا ئارامی تێدایە و سەرجەم یاریزانەکان هەست بە دڵخۆشی دەکەن. هەروەها ئاشکرای کرد کە سەرنجی تەواوی لەسەر بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و لەو پێناوەدا هەوڵی تەواو دەدات.

لە کۆتاییدا، ئەستێرە فەرەنسییەکە دان بەوەدا نا کە پێویستە لە ڕووی بەرگریکردنەوە باشتر ببێت و دووپاتیشیکردەوە کە بە تەواوی کار لەسەر پەرەپێدانی ئەو لایەنە دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی مان سیتی چاویان لەیەکتریە

یاسین

ئەمشەو ڕیال مەدرید بەرامبەر برێست یاری هەیە و دەبێت براوە بێت

یاسین

فەرمی..جواو فیلێکس بووە شین پۆشی لەندەنی

یاسین