zagros news agency

پێدرۆ نیتۆ دەبێتە جێگای سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان

ئاستە بەرزەکەی پیدرۆ نیتۆی باڵی ٢٦ ساڵی پورتوگالی و یاریزانی یانەی چێڵسی، سەرنجی چەندین یانەی گەورەی جیهانی بە لای خۆیدا راکێشاوە و بووەتە مایەی بایەخێکی زۆر.

لە ئێستادا هەردوو یانەی ئینگلیزی ئارسناڵ و مانچێستەر سیتی شانبەشانی یانەی هیلالی سعودی، بەردەوامن لە چاودێریکردنی وردی یاریزانەکە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فووت مێرکاتۆ، کارگێڕیی یانەی چێڵسی لە ئەگەری بڕیاردان لەسەر دەستبەرداربوون لە نیتۆ، پێی باشترە یاریزانەکەی بە خولی پیشەگەری سعودی بفرۆشێت و ڕێگری بکات لەوەی ڕووبکاتە رکابەرە راستەوخۆکانی لە پرێمەرلیگ.

هۆکارێکی تری ئەم هەڵبژاردنەی چێڵسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەی هیلال بڕە پارەیەکی زۆر باشتر پێشکەش دەکات بۆ کڕینی یاریزانەکە بەچاو بەراورد بە پێشنیارەکانی هەریەکە لە ئارسناڵ و مان سیتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمەڵێک ئەگەر دەکەونە بەردەم یانەکان بۆ یاری ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوە دەچێت

یاسین